هەپەگە كوژرانی چوار سه‌ربازی توركیای راگه‌یاند

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" ڕایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی چالاكی گەریلاكانیان و یەژا-ستار دا لە خواكورك و جودی ٤ سەربازی توركیا كوژران، سەنگەرێكیش لەناوبرا، گەریلایەك شەهید بوو".

 

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

 

خواکورک

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا هێزەکانمان لە گردی شەهید ئاخین و شەهید بێریتان لە ناوچەی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، یەکەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیان خستە ژێر چاودێری خۆیانەوە و لە ١٧ی تەمموز کاتژمێر ١٧:٠٠ ئەو یەکەیەی دوژمنیان بە ئامانج گرت و لێیدان. لەو چالاکیەدا سەنگەرێک و کامێرایەکی چاودێری لەناو بران و ٣ سەربازی دوژمنیش کوژران.

شرنەخ

لە ١٣ی تەمموز کاتژمێر ٠٨:١٥ خولەک لە گردی حەسەنای سەر بە ناوچەی جودی لە شرنەخ لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕ و پێکدانان روویدا. لەو شەڕ و پێکدادانەدا بە پێی زانیاریە پشتڕاستکراوەکان سەربازێک کوژرا و چەندین سەربازی تریش بریندار بوون. هاوکات هاوڕێمان عەلیشێر هەبوون کە تا دوا گوللەی لە بەرامبەر دوژمن شەڕی کرد، شەهید بوو.

دوای ئەو و شەڕ و پێکدادانە، سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکوپتەر ناوچەکەیان بوردومان کرد و لە ١٤ی تەمووز بە هەلیکوپتەری سکۆرسکی سەربازەکانی لە ناوچەی ناوسەرای جودی جێگیر کرد. هێزی داگیرکەران ١٥ی تەمموز لە ناوچەکە کشانەوە.

ناسنامەی ئەو گەریلایەی شەهید بوو، بەم شێوەیەیە:

نازناو: عەلیشێر هەبوون

ناوی تەواو: عوسمان دورموش

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: مریەم – عەلی

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٠- جودی

هاوڕێمان عەلیشێر لە ساڵی ١٩٩٧ لە ناوچەی سلۆپی سەر بە شاری شرنەخ لەدایک بووە و لە نزیکەوە زوڵم و ستەمی دوژمنی بینی. هەڤاڵ عەلیشێر لە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری لە ریزەکانی ئازادیدا کرد، لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە شەڕڤانێکی ژیر. هاوڕێ عەلیشێر لە سەر هێڵی شەهیدە قارەمانەکان و بە دروشمی 'تەسلیمبوون مرۆڤ بەرە خیانەت دەبات، خۆڕاگریش بەرەو سەربەرزی' تا دوایین گوللەی شەڕی کرد.

فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی زاپیان بوردومان کرد

لە ١٨ی تەمموز کاتژمێر ١٩:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، ناوچەکانی کوروژارۆ و کارکەری سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. ئەو بوردومانانە هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو".



PM:08:38:19/07/2020