"سەرۆکی پەرلەمان کارەکانی هەڵدەپەسێرێت تا رێکەوتنی یەکێتی‌و پارتی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە"

یەکێتی پێیوایە ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ پارتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە لەساڵی ٢٠١٩دا ئەنجامی داوە، پارتی جێببەجێینەکردووەو هەر بۆیە سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری دەرکرد کە سەرۆکی پەرلەمان چیتر بەشداری کارەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکات.

 
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩ی تەموز، لە قەلاچوالان سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی سازکرد، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە سەرکردایەتی یەکێتی پێی باش نەبووە کە د. رێواز فایەق بەبێ ئەوەی هیچ داواکارییەکی جێبەجێبکرێت، پرسی پارێزبەندی سۆران عومەر و چەندان بابەتی تر، چیتر بەشداری کۆبوونەوەکانی سەرۆکی پەرلەمان بکات.

 
هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەوە کراوە کە تا ئێستا پارتی پابەند نەبووە بە زۆربەی ئەو خاڵانەی کە ئەو دوو حیزبە لە پێکهێنانی کابینەی نۆ بەسسخخخەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لەسەر رێککەوتن.

 
هەندێک سەرچاوەی نا فەرمی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەم هەنگاوە یەکێتی لەوە سەرچاوەی گرتووە کە پارتی تا ئێستا ئامادە نییە دان بەسەرۆکایەتی نوێی یەکێتی  کە لاهور شێج جەنگی و بافڵ تاڵەبانین




PM:11:43:19/07/2020