لە چەمچەماڵ تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا
تەندروستی چەمچەماڵ گیان لەدەستدانی پیاوێکی تەمەن ٦٤ ساڵی لە قەزاکە ڕاگەیاند.
د. فه‌رهاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت" ئەمشەو تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، كەپیاوێكی تەمەن ٦٤ ساڵە و دانیشتووی قەزایی دووزە گیانی لەدەستدا".
وتیشی" تاوه‌كو ئێستا بەشێکی زۆر لەو نەخۆشانەی کە لە سەنتەر و نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە چەمچەماڵ خه‌وێنراون، دانیشتووی ناوچەکانی دەرەوەی سنووری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵن".
AM:12:01:20/07/2020