" كچەكەمان لە هەرێمی كوردستانەوە رادەستی میتی توركیا كراوە "

مەحمود محەمەد موسلم لەبارەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كچەكەی و هەواڵی خۆرادەستكردنی بە میتی توركیا له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ی‌ رای‌ گشتی كردووه‌ ڕایگەیاندووە" دالیا مەحمود موسلیم بەمەبەستی چارەسەركردن رووی لە هەرێمی باشوری كوردستان كردووە، بەڵام لە هەرێمی كوردستانەوە رادەستی دەسەڵاتدارانی توركیا و دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) كراوە". 

 

له‌ روونكردنەوەکەدا مەحمود محەمەد موسلیم ئاماژەی بەوەکردووە" كچه‌كه‌مان ( دالیا محمود مسلم ) وه‌ك سه‌رجه‌م كچان و كوڕانی باكورو ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا پێش شه‌ش ساڵ‌ په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ (یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن YPJ ) به‌مه‌به‌ستی به‌رگری كردن له‌ گه‌ل و نیشتمانی له‌ دژی ڕێكخراوی تیرۆرستی (داعش )". 

 

ڕاشیگەیاندووە" لەبەر چەند هۆکارێکی تەندروستی پێش ( ٦ ) شەش مانگ دەستبەرداری هەڤالان و ئەرکەکانی بوو بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕویکردە هەرێمی باشوری کوردستان ، وە هەردەم لە پەیوەندی دابوو لەگەل خانەوادەکەی تا ماوەیێکی کەم بەر لە ئێستا پەیوندی کرد بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ ناو خانەوادەکەی لە ڕۆژئاوا بەلام سەرسام بوین بە ڕادەست کردنی بە دەسەلاتدارانی تورکیاو دەزگای مخابراتی". 

باوکی دالیا لە ڕوونکردنەوەکەدا دەشڵێت" بۆیە ئێمە وایدەبینن دەسەلات لە هەرێمی باشور بەرپسیارەتی بێ سەروشوێنکرنی لەباشور یان ڕادەستکردنی بە دەزگای هەوالگری تورکیای لە ئەستۆیە، وە هەر ووتەیێک لەسەر زاری ئەو بگۆترێ یان پێی بگۆتری لەژێر فشار ئەوە دورە لە ڕاستی تەنها مەبەست لێی پیسکردن و شێواندنی ئابڕوی خانەوەدەکەی و دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەریە لە ڕۆژئاوا". 

 

مه‌حمود محه‌مه‌د موسلیم باوكی دالیا داوا له‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات" لێپرسینه‌وه‌ بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ئازادكردنی كچه‌كه‌مان له‌ چنگی مخابه‌راتی توركیا وه‌ گرێنتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بكه‌ن به‌ سه‌لامه‌تی بۆ ناو خانه‌واده‌كه‌ی".

 


AM:12:36:20/07/2020