سوڵتان هاشم وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی عیراق گیانی لەدەستدا

میدیاكانی عێراق هەواڵی مردنی سوڵتان هاشم، وەزیری بەرگری سەردەمی رژێمی سەدام حوسێنیان بەهۆی خراپیی تەندروستی بڵاو كردەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی عێراق، ئەمشەو سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری عێراق لە سەردەمی رژێمی سەدام، لە گرتوخانەی ئەلحوت لە پارێزگای زیقار تووشی جەڵتەی دڵ بووە و لە كاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ناسریە گیانی لەدەستداوە.

 

سوڵتان هاشم ئەحمەد لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بەڵام جێبەجێ نەكراوە، ئەو چەند سالێكە لە گرتووخانەی حووتە، لە ١٩٩٥ لە لایەن سەدام حوسێنەوە كراوە بە وەزیری بەرگری عێراق و لەدایكبووی ١٩٤٥ە، وەك فەرماندەیەكی سەربازی بەشداری لە جەنگی عێراق و ئێران كردووە و لە ٢٠٠٣ لە مووسڵ خۆی رادەستی هێزەكانی ئەمەریكا كرد و ئەویش رادەستی حكوومەتی عێراقی كردەوە.

 
 

 



PM:01:42:20/07/2020