ته‌ندروستی راپه‌ڕین گیان لەدەستدانی تووشبووێكی دیكه‌ی كۆرۆنای لە سنوورەکە راگه‌یاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" دوای داخڵبوون و مانه‌وه‌ی بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا، ئەمڕۆ دووشه‌ممه هاوڵاتیه‌كی تری سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به نه‌خۆشی كۆرۆنا كۆچی دوایكرد".
ڕاشیگەیاند" كۆچكردوو پیاوێکی ته‌مه‌ن (٧٠) ساڵانه و دانیشتووی شارۆچکەی چوارقوڕنەیە و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ته‌ندروستی راپه‌ڕین ئاشكرایكردووه: تا ئێستا ١٧ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین گیانیان له‌ده‌ستداوه.