لە کەرکوک ١١ حاڵەتی توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

تەندروستی کەرکوک تۆمارکردنی ١٧٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٧٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا بەکۆرۆنا تۆمارکراو هەر لەو ماوەیەشدا ٦١ کەسیش چاکبوونەتەوە و ١١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشدراوە: کە هەتا ئێستا لە کەرکوک سێ هەزار و ٢٨٤ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و هەزار و ٥٨٥ کەسیش چاک بوونەتەوە و ١٧٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

PM:07:11:20/07/2020