یەکەم رۆژی جەژنی قوربان راگەیەندرا

سعودیە بڕیاری دا رۆژی هەینی ٣١ تەموز بکرێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ ٢٠٢٠.

 

لیژنەی بینینی مانگ لە ولآتی سعودیە بڕیاری دا کە رۆژی هەینی بکرێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.

 

هەرێمی کوردستان و سونە مەزهەبەکانی عێراق و ناوچەکە لە دیاریکردنی رۆژی جەژنی رەمەزان و قوربان و چاویان لە ولآتی سعودیەیە.

 

جەژنی ئەمساڵ بە پێچەوانەی جەژنەکانی ساڵانی پێشووەوە لە دۆخێکی خراپی کۆمەڵایەتیدا بەڕێوە دەچێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە.

 

 



PM:08:51:20/07/2020