" ئاسایشی هەولێر هونەرمەند شیروان عەبدوڵا لە فڕۆکەخانە دەستگیر دەکات"

سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی هونەرە میللیەکان رایگەیاند " دوای ئەوەی مامۆستا شێروان عەبدوڵا گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاستەوخۆ لە لایەن ئاسایشی فڕۆکەخەنەوە دەستبەسەرکرا".

 
 جەزای ساز، سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " بەهانەی گرتنەکەی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەگەڕێنێتەوە بەتۆمەتی ئەوەی پێش سەفەر کردنی بۆ ئەوروپا کارمەندی ئاسایشی سلێمانی بووە بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیم کردبە بەرپرسانی ئاسایشی سلێمانی یەوە. ئەڵێن ئێمە هیچ داوایەکمان نیە لەسەر هونەرمەندی ناوبراو".


سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان  داوا لەئاسایشی هەولێر دەکات بە زووترین کات شیروان عەبدوڵڵا ئازاد بکەن.

 
شیروان عەبدوڵا هونەرمەندێکی میللی ناسراوە ماوەی دوو ساڵە سەفەری کردووە بۆ دەرەوەی وڵات و ئەمڕۆ لە ڕێگای فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەڕایەوە کوردستان.

 


PM:10:59:20/07/2020