سبەی ئەم گەڕەکەی شاری سلێمانی کارەبایان نابێت

لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەك – سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" پێوەری زیرەك بۆ ڕۆژی چوارشەممە لە گەڕەكێكی سلێمانی دەبەسترێت و داواش لەو هاووڵاتیان دەكات لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە".

لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەك – سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی ( رزگاری) پشت مگعم (شكۆفه‌) فیدەری(55 مساعد) ، سبەینێ  چوارشە‌ممه‌ (22/7/2020) پێوه‌ری زیره‌كی  كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت". 

ڕاشیگەیاندووە" سبەی له‌ كاتژمێر 7:00ی به‌یانی بۆ 12:00ى نیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".

باسی لەوەشکردوە: ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.

 

 



PM:12:08:21/07/2020