ئەندامێکی کوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " لە رێگای قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌توانن مووچه دابین بكه‌ن".
جەمال کۆچەر پەرلەمانتاری کورد و ئەندامی لیژنەی دارایی بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە" پڕۆژه‌یاسای قه‌رزی ده‌ره‌كی مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی تا كۆتایی ئه‌مساڵ دابین كردووه".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتوویەتی" وه‌زیری دارایی عێراق لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه كه مووچه له‌كاتی خۆیدا و به‌بێ دواكه‌وتن دابه‌ش بكه‌ن".
لەبارەی مووچەی ساڵی ٢٠١٢ەوە، جەمال كۆچه‌ر رایگه‌یاندووە" حكومه‌ت به‌نیازه تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو داهاتی نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌كان و داهاتی بواره‌كانی په‌یوه‌ندی و ته‌له‌فۆن كۆبكاته‌وه و به‌وه‌ش بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ساڵی داهاتوو دابین بكات یان كارئاسانی بۆ دابینكردنهكهی بكات و له قه‌رزكردن دووربكه‌وێته‌وه".