" حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی سێ پێش جەژن نادات "

کۆتایی ئەم مانگە جەژنی قوربانە، بەلآم پێ ناچێت حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی سێ مووچەخۆرانی هەرێم بدات.

 

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری حکومەتەوە دەستی کەوتووە، تا ئێستا بەرپرسانی حکومەت جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پارە لەبەردەستدا نییە تا مووچەی مانگی سێهەمی مووچەخۆرانی هەرێم بدات.

 

تا ئێستا حکومەتی هەرێم مووچەی دوو مانگی ساڵی ٢٠٢٠ خەرجکردووە، ئەمەش بۆتە مایەی ناڕەزایەتی مووچەخۆرانی هەرێم و، لەمانگی پێشوودا بەهۆی نەبوونی مووچەیوە چەندان کەرتی گرنگی حکومەت دەستیان کرد بەبابیکۆتی دەوام، لەوانە پۆلیسی هاتوچۆ و پزیشکە خولا و خولاوی گەڕۆک و کارمەندانی تەندروستی هەردوو پارێزگای سلێمانی هەڵبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی راپڕین و گەرمیان.  



PM:10:01:21/07/2020