هەفتەی داهاتوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی پێکەوە لە هەولێر کۆببنەوە.

 

ئاسۆس عەلی بەرپرسی بۆردی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیە ڕایگەیاند" کە هەفتەی داهاتوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە".

 

لەدوای کۆنگرەی یەکێتی ئەمە بۆ یەکەمین جارە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە. 

 

کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە کاتێکدایە کە ئەو دوو هێزە پەیوەندیەکانیان باش نییە، لەدوا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیدا ئەو حیزبە بڕیاری دا کە کارەکانی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵپەسێرێت.  



PM:02:17:22/07/2020