لە دوای جەژنی قوربان سەردانیکردنی زیندانیان لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە

چاکسازی گەورانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە دوای جەژنی قوربان سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراون دەستپێدەکاتەوە".

 

بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەوران لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی سلێمانی بڕیاردا ڕێگە بە سەردانی سزادراون بدرێت بە مەرج و ڕێكاری نوێ‌.

ڕاشیگەیاندووە، لەدوای پشووەكانی جەژنی قوربان ڕاستەوخۆ سەردانیكردنی سزادراوان دەست پێدەكاتەوە لەلایەن كەسوكاریانەوە بەپێی ئەم ڕێنمایانەی خوارەوە:

 

١. سەردانیكردن تەنها بۆ سێ كەسی پلەی یەكی سزادراوەكەیە تا قەرەباڵغی زۆر دروست نەبێت.

 

٢. دەبێت ئەو سێ كەسەی دێن بۆ سەردانی كردن پشكنینی كۆرۆنایان كردبێت و ناسنامەیان پێ بێت و ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن و ماسك و دەستكێشیان پێبێت.

 

٣. خشتەی سەردانیكردن دواتر بەپێی بلوك و راڕەوەكان بڵاو دەكرێتەوە و سزادراوان كەسوكاریان ئاگادار دەكەن.




PM:02:26:22/07/2020