پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە تیف مستەفا لەبارەی سەرقاڵکردنی خەڵک بە چالاککردنی، یان راوەستانی پەرلەمانەوە دەڵێت " ؟ بون و نەبونی چی لەوەزعەكە دەگۆڕێ ؟".
لە پستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەناونیشانی " تکایە جارێکی تریش مەکەونە داوەکەوە" دادوەر لەتیف مستەفا دەڵێت " حیزبەکانی دەسەڵات ھەر جارەو بە دروست کردنی سیناریۆیەکی پوچ خەڵک سەرقاڵ دەکەن، بۆ لەبیربردنەوەی کێشەکان، دوا سیناریۆ داخستن و دانەخستنی پەرلەمانە" .
لە درێژەی پۆستەکەیدا ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی گۆڕان باس لەوە دەکات، "بەراست پەرلەمان لەم خولە ببێ یان نەبێ سودی چیە؟ بون و نەبونی چی لەوەزعەكە دەگۆڕێ ؟".
هەروەها دەڵێت " تا ئێستا چی باشیان کردوە تا بڵێین با دانەخرێ ، ئەی ئەگەر بمێنێتەوەو دانەخرێ چاوەڕێی چی باشیان لێ دەکرێ؟'
لە کۆتاییدا لەتیف مستەفا دەڵێت " بۆیە ھیوادارم خەڵک گوێیان نەداتێ ، با لایەنگرانی مانەوەو داخستن ھەردولایان ، بۆخۆیان ھەر بۆ حەلاوی باس کەن. ھەقە ھێزەکانی تر کە لەو بەینەدا بێ ئیرادە کراون و یاریان پێ دەکرێ بایکۆتی بکەن و داوای ھەڵوەشاندنەوەی بکەن"، دەشڵێت "بەڵام بەخوا ئەوانیش ھیچ".