بەڵگە.. ئەم رۆژە کرایە پشوو




بە بڕیاری ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، هەموو ڕۆژانێكی پێنج شەممە بۆ فەرمانبەران دەكرێتە پشوو.


بەپێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان،  کە ١٦ی حوزەیران دەرچووەو کۆپیەکی دەست " سپی " کەوتووە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە “لەبەر تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق و پاراستنی سەلامەتی دادوەران و فەرمانبەران و هاووڵاتیان، بڕیاردرا بە كەم كردنەوەی ڕۆژەكانی دەوامی فەرمی”.


ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، ئەوەش دەخاتەڕوو' ڕۆژانی پێنج شەممە لە گشت هەفتەیەك دەكرێت بە پشوو تا كاتێكی نادیار لە دیوانی ئەنجوومەنی دادوەری و دادگای پێداچوونەوە و دادگای تێهەڵچوونەوەی شارەكان بە گشت دادگاكانەوە".


لە ئێستادا بە بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەبێت ڕۆژانە فەرمانگەكان 30%ی فەرمانبەران دەوام پێ‌ بكەن و بەوهۆیەوە لە ڕۆژانی یەك شەممە تاوەكو چوار شەممە دەوام هەیە.
 


AM:12:30:23/07/2020