قائیمقامی چەمچەماڵ: ڕێگە لە هاووڵاتیانی كەركوك ناگیرێت

قائیمقامی چەمچەماڵ ڕەتیدەكاتەوە لە بازگەی بانی مەقان ڕێگە لە هاتنی هاووڵاتیانی كەركوك بگیرێت.

 

رەمك رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند" هەندێك زانیاری بڵاوكراونەتەوە كە لە بازگەی بانی مەقان رێگە لە هاوڵاتییانی كەركوك دەگیرێت، بەڵام ئەو زانیارییانە دوورن لە راستییەوە".

قائیمقامی چەمچەماڵ وتیشی" ئەوەی جێبەجێ دەكرێت تەنها ئەوەیە كە بەبۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانەوە ڕێكارەكان توندتر كراونەتەوە لە پێناو زیاتر پاراستنی هاووڵاتیان و بەهیچ شێوەیەك ڕێگە لەهاتنی هاووڵاتیانی كەركوك نەگیراوە". 



AM:09:22:23/07/2020