لاهور شێخ جەنگی: چەقی ململانێی سیاسیمان دێنینەوە هەولێر

هاوسەرۆكی یەكێتی لەكاتی دانانی بەردی بناغەی خوێندنگەیەك بۆ كەسوكاری شەهیدان لە شاری هەولێر وتی" چەقی ململانێی سیاسیمان دێنینەوە هەولێر". 

 

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كاتی دانانی بەردی بناغەی خوێندنگەیەكی بنەڕەتی لەگەڕەكی شەهیدانی شاری هەولێر وتارێكی پیشكەشكرد و رایگەیاند" شەرەفێكی گەوەیە لەبەردەم ئێوەی گەورەدا، شاری قەڵاو منارەدا، ئەو شارەی بەخوێنی رۆڵەكانی ئێوە ئازاد كراو رۆڵەكانی ئێوە بوون خوێنی خۆیان بەخشی بەخاك و نیشتمان بوەستین". 

هاوسەرۆكی یەكێتی راشیگەیاند" ئێوەی كەسوكاری شەهیدان قەڵاو منارە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی ئەو دۆخەی روبەڕووی یەكێتی بوویەوە زۆر ئازارمان خستوەتە دڵی ئێوە، وەك ئەو كاتە برینەكانمان كولاندنەوە كە كاتێك كوڕو براكانتان لەدەستدا". 

وتیشی" بەڵێنمانداوە بەئێوە و خوێنی شەهیدەكانتان، یەكێتی شێوازی سیاسیەتكردنی دەگۆڕێت، چەقی ململانێی سیاسیمان دێنێنەوە هەولێر، دەبێت هەولێر چەقی ملاملانێی سیاسیمان بێت، ململانێی سیاسی دەبێت لەدهۆك و زاخۆ بێت". 



AM:11:05:23/07/2020