تەقینەوەیەک لە سەری کانێ ٥ قوربانی لێکەوتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی تەموز تەقینەوەیەک لە شاری سەری کانی لە رۆژئاوای کوردستان روویداو لە ئەنجامدا ٥ کەس بوونە قوربانی.

 

تەقینەوەکە لەرێگای ئۆتۆمبیلێکی مین رێژکراوەوە لەبەردەم ئەنجومەنی ناوخۆیی سەر بە تورکیا لەناو شارەکە روویداوە، جگە لەو پێنج قوربانییە ٢٠ کەسی دیش بریندار بوون.

 

ساڵ زیاترە سەری کانێ و گرێ سپی و گوندەکانی ئەو دوو شارە کەوتوونەتە ژێر دەستی تورکیاو چەکدارە هاوپەیمانەکانی و لەو دەمەوە بەدەیان تەقینەوە تیایدا روویداوە، لەکاتێکدا ئەو دەمەی لەژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات بوو، ئەو ناوچەیە ئارامتر بوو. 

 



PM:02:41:23/07/2020