عەلی حەمە ساڵح: جێگری سەرۆکی پەرلەمان ناتوانێت بانگهێشتی کۆبوونەوەی پەرلەمان بکات

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، عەلی حەمە ساڵح دەڵێت" جێگری سەرۆکی پەرلەمان ناتوانێت بانگهێشتی کۆبوونەوەی پەرلەمان بکات، ئەگەر لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە تەخویل نەکرێت".

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانە بانگهێشتی کۆبوونەوەی پەرلەمان بکات، لەحاڵەتێکدا ئەگەر لەدەرەوەی وڵات بێت، یان لە بینای پەرلەمان نەبیت، جێگری سەرۆکی پەرلەمان تەخویل دەکات بانگهێشتی کۆبوونەوەی پەرلەمانتاران بکات، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان لە بینای پەرلەمانە.

هەروەها عەلی حەمە ساڵح کۆبوونەوەی لەم شێوەیە رەتدەکاتەوەو دەڵێت " خەڵک بێموچەو بێ ژیان بێت، قەبارەی گەندەڵی ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری مانگانە بێت، ھێزەکانی حکومەت خۆیان قاچاخچیێتی بکەن؟ نەخۆشخانکانی شێرپەنجە لە بێ دەرمانیدا بەرەو داخران بچن.. ئەمە نەخرێتە دانیشتنی پەرلەمان، ئەنجام نەدانی ئەو دانیشتنە زۆر باشترە".

کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان وەک راگەیەندراوە گفتوگۆ لەسەر کۆرۆنا و ناوچە جێناکۆکەکان دەکات بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر. 

 


PM:03:39:23/07/2020