وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی ناوخۆ روونكردنەوەیەكی لەسەر لێدوانەكەی وەزیری ناوخۆی هەرێم بڵاوكردەوە كە ئاماژەیدابوو بەوەی ئەمساڵ بەهۆی نەچوونی حاجیان بۆ حەج، جەژنی قوربان ناكرێت.

 

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، رۆژی سێشەممە وەزیری ناوخۆ لە وەڵامی رۆژنامەنوسێکدا سەبارەت بە رێکارەکانی جەژنی قوربان رونیکردوەتەوە کە هەموو رێکارێک لەوبارەیەوە بە راوێژ لەگەڵ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و وەزارەتی ئەوقاف دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، بەڵام هەندێ دەزگای میدیایی قسەکانیان بەشێوەیەکی هەڵە لێکداوەتەوە.

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

 
 


PM:10:31:23/07/2020