هەولێر .. زیاتر لە ٢٠٠ دوکان سووتان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی تەموز ئاگر لە بازاڕی کوردستان لە شاری هەولێر دەکەوێتەوەو لە ئەنجامدا ئەو بازاڕە زەرەری گەورەی بەردەکەوێت و زیاتر لە ٢٠٠ دوکان دەسووتێت.

 

کارمەندانی ئاگرکوژانەوە کە توانیان تا دەرنەگانێکی ئەم بەیانییە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، ئەوان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەهۆی ئەوەی دوکانەکان زیاتر لە لەوح دروستکراون و رێڕەوی نێوان ریزی بازاڕەکان تەسکن و ناتوانرێت ئۆتۆمبیلەکانی ئاگر کوژانەوەی پیادا تێپەڕێت، هەربۆیە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە زەحمەت بووە.

 

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی زەرەرو زیانەکان زیاتر لە ٢٠٠ دوکان سووتاون و زەرەری تەواویان بەرکەوتووە.

 

تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە. ساڵی پاریش لە مانگی رەمەزاندا بەهەمان شێوە ئاگر لەم بازاڕە کەوتەوەو زەرەری گەورەی بەرکەوت.

 

 

 



AM:09:38:24/07/2020