ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ده‌كاته‌وه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌یان نابێت، به‌هۆی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه‌.
 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ( بەختیاری- بەرانبەر شاری جوان) دەكاتەوە، بەتایبەت ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری 249، رۆژی یەكشە‌ممە پێوەری زیرەكی  كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بەوهۆیەوە لەكاتژمێر 7:00ی سەرلەبەیانی تاوەكو 12:00ی نیوەڕۆ، دانیشتوانی گەڕەكی بەختیاری كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت".

كارەبای سلێمانی راشیگەیاندووە" بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكانیان پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر یەك لە دوای یەك هەڵیان بكەنەوە. 

 


PM:06:41:24/07/2020