پەرلەمانتارێک نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی هەبوونی پارەو دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە پێش جەژن رادەگەیەنێت.

عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی(الصباح)ی فەرمی دەوڵەتی عێراق ئاماژە بەوە کردووه، کە مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بەتەواوی گەرەنتی كراوە، بەڵام هێشتا وەزارەتی دارایی پلان و میكانیزمی چۆنییەتی دابەشكردنەكەی رانەگەیاندووه.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت  "دواكەوتنی مووچەی مانگی ڕابردوو بەهۆی هەڵەی تەكنیكییەوە بووە، لەدوای پەسەندكردنی یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی و دواكەوتنی ئاگاداركردنەوەی بانكەكان لەلایەن بانكی ناوەندی و وەزارەتی داراییەوە".

سەعداوی دڵنیایی داوەته فەرمانبەران، كە ئەم مانگە و مانگی داهاتوو بەپێی خشتەی ەزارەتەكان مووچە دابەشدەكرێت و هیچ گرفتێك بۆ مووچە نایەتە پێشەوە.

ئەم مووچەیەی لەبەغدا دابەشدەکرێت، مووچەی مانگی حەوتی ئەمساڵە، بەڵام تا ئێستا هەرێم مووچەی مانگی سێ ی دابەشنەکردووەو هیچ زانیارییەکیش لە ئارادانییە کە پێش جەژن دابەشبکرێت.

 


PM:09:56:24/07/2020