لەسەرەتای ئەم هەفتەوەیە تا کۆتایی هەفتە باشووری کوردستان گەرمترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرما لە بەیانی شەممە ٢٥ی تەموزەوە بەرزدەبێتەوە تا رۆژی پێنج شەممەو، زۆرێک لە پارێزگاکانی باشوور پلەی گەرمایان زیاتر لە ٤٥ پلە بەرزتر دەبێتەوە.
ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژی سێ شەممە و چوار شەممە بەرزترین پلەی هەفتەکە لە پاڕێزگاکانی باشوور تۆمار دەکرێت، لەوانە کەرکوک رۆاژنی سێ شەممەو چوار شەممە دەگاتە ٤٩ پلە، پارێزگاکانی تریش لەنزیک ٤٥ پلەوە دەبێت.
کەشناسی هەرێمیش کۆتایی ئەم هەفتەیە رایگەیاند کە شەپۆلێکی گەرما بۆ ماوەی هەفتەیەک روودەکاتە هەرێمی کوردستان و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.