ئەمشەو ٢٤ ی تەموز لە جەمچەماڵ گەنجێک درایە بەر دەسترێژی گوولەو کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە " سپی " راگەیاند " لەناو بازاڕی چەمچەماڵ و نزیک نۆرینگەکانی قەزاکە دەستڕێژی گوڵە لەکەسێک کرا و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا ."
شەریف ڕەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند " کوژراوەکە تەمەنی "۲٥"ساڵە ، لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە ."
تا ئێستا هۆکاری کووشتنەکە و ، لایەنی بکەری تاوانەکە نە ناسراوە.