سوود و زیانەکانی ترێ

ترێ  میوەیەكی خۆشه‌ كە ڤیتامینەكانی A , B , C لە ناو دایە و هەروەها ڕادەیەكی بەرچاوو لە مەنگەنسیۆم ، كالسیۆم ، ئاسن ، فۆسفۆر ، پتاسیۆمی لە ناو دایە، نزیکەی ھەشت ھەزار ساڵە ترێ لەم ناوچەیە بوونی ھەیە و خەڵک بەردەوام وەک بەرووبوومێکی کشۆکاڵی دەیڕوێنن. 

 

ترێ سوودێکی یەکجار زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و سوودەکانیش ھەمە جۆرن ، بەڵام گرنگترینیان بریتین لە : 

 

• مرۆڤ لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت و رێگری دەکات لە دروست بوونی گرێ بەتایبەتی لە قۆلۆن و مەمک و رژێنە لیمفاوییەکان  و جگەر و گەدە . 
• ترێ گەشە بە تەندروستی دڵ دەدات ، بەھۆی ئەوەی ترێ پۆتاسیۆم و مادەی ریشاڵی تێدایە سودێکی زۆری بۆ دڵ ھەیە. 
• مرۆڤ لە کۆمەڵێک ئاوسان دەپارێزێت ورێگری لە کەڵەکبوونی چەوری دەکات . 
• ترێ پاڵپەستۆی بەرزی خوێن ، نزم دەکاتەوە بەھۆی ئەوی رێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت . 
• ترێ رێگری لە قەبزی دەکات ، بەھۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر ئاو و ریشاڵەکان لە خۆ دەگرێت. 
• ترێ نیشانەکانی ھەستیاری (حساسیە) کەم دەکاتەوە . 
• ترێ رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەکات . 
• ترێ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو ھەیە . 
• ترێ چارەسەرە بۆ زیپکە و قینچکە . 

زیانە لاوەکییەکانی ترێ.

 

ترێ گەر بە شێوەیەک تەندروست لە پێکھاتەی خۆراکی بوونی ھەبوو ئەوا سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە ، بەڵام ئەگەر ھاتوو زێدەرۆِیی کرا لە خواردنی  ئەوا ھەندێک زیانی لاوەکی بە مرۆڤ دەگەێنێت . لەوانەش:

 

• سکچوون . 
• تێکچوونی گەدە . 
• تێکچوونی کاری ھەرس کردن . 
• کۆکە کردن . 
• رشانەوە . 
• ووشک بوونی دەم . 
• ئاوسانی قورگ . 
• سەرئێشەی بەردەوام . 
• تێکچوونی ماسولکەکان . 

 

 

 



AM:09:50:25/07/2020