لە کەرکوک پێنج کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

تەندروستی کەرکوک گیان لەدەستدانی پێنج تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٣٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی پێنج کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا و ١٠٢ کەسیش پەتاکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە".

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە سێ هەزار و ٨١٨ حاڵەت و ٢٠٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا دوو هەزارو ٢٢ هاوڵاتی چاکبونەتەوە و هەزارو ٥٩٦ توشبووش لە ژێر چاودێری تەندروستیدان.

AM:10:42:25/07/2020