کارەبای سلێمانی ئاگاداری چەند گەڕەکێک دەکاتەوە کە کارەبایان دەبڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بەهۆی دانانی پێوەری زیرەكەوە ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی بەختیاری- بەرانبەر شاری جوانئاگادار دەكاتەوە کە سبەینێ بێ كارەبا دەبن.


بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیاندنەکەیدا ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ( بەختیاری- بەرانبەر شاری جوان) دەكەینەوه،‌ بەتایبەت ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری(249)، رۆژی یەكشە‌ممە (26/7/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.


ئاماژە بەوەشكراوە، بۆیە لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان.

 
رونیشكردوەتەوە، هەروەها ئاگادارییان دەكەینەوە كە لە پێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

 
كارەبای سلێمانی جەختیشكردوەتەوە، ئاگاداریشیان دەكەینەوە، كە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.




PM:06:11:25/07/2020