لە جەژندا گەرمیان قەدەغەی هاتوچۆ پیادە دەکات

ژووتری ئۆپراسیۆنەکانی گەرمیان بڕیاری دەرکرد کە مزگەوتەکان دەکرێتەوە، بەڵام لە رۆژی جەژندا قەدەغەی هاتوچۆ پیادە دەکرێت.


لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ژووری ئۆپراسیۆنی گەرمیان دا خراوەتەڕوو" سبەینێ دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە و لە رۆژانی جەژنیشدا قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو دەکرێت، لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و دروستنەبوونی قەرەباڵغی" .

 
دەربارەی ئەو شوێنانەی دادەخرێن لە جەژندا، ژووری ئۆپراسیۆنەکان بڕیاری داوە کە ( مەلەوانگەو ھۆڵەکانی لەشجوانی و نێرگەلەخانە و پارکەکان و ھۆڵی بۆنەکان )، ئەمە جگە لەوەی مەراسیمی سەرقەبران و نۆجەژنەو پرسەی ماڵان ڕێگایان پێنادرێت.

 
هەروەها داوا لە هاوڵاتیان  و نوێژخوینان دەکرێت پابەندبن بە خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستیەکانەوە.






PM:06:35:25/07/2020