هەپەگە كوژرانی ١٣ سه‌ربازی توركیای راگه‌یاند

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هێزەكانیان لە چەند چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەی "هەفتانین"ی باشوری كوردستان، ١٣ سەربازی سوپای توركیا كوژراون و لە "چەلێ"ی باكوری كوردستانیش سەربازێك كوژراوە". 

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

 

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"کاتژمیر ٠٩:٤٥ هێزەکانمان لە گۆڕەپانی شەهید شیلان و شاخی کارتال لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە سێ قۆڵەوە هەڵیانکوتایە سەر دوژمن، لە چالاکیەکەدا ٢ چادری دوژمن و مۆبێسێک لەناوبران و ١١ سەربازیش سزادران.

هێزەکانمان یەژاستار کاتژمیر ١٦:٣٠ لە گردی شەهید بەرخوەدان لە خانتوور چالاکی سویقاستیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن سزادرا.

کاتژمیر ٢٠:٣٠ هێزەکانمان لە گردی دووپشک لە دژی سەربازانی دوژمن چالاکیان کرد. لەو چالاکیەدا سەربازێک کوژرا و ٢ سەرباز بریندار بوون.

ئەم چالاکیە بۆ یادکردنەوەی هەڤاڵانمان زەڵال، ڕەشاد، ئارگەش و زنار ئەنجامدرا.

لە شیفرەزا لە دوژمن درا

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگیری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان لە گۆڕەپانی شیفرەزای چەلێی جۆلەمێرگ کە داریان دەبڕی و سەنگەریان دروست دەکرد، چالاکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان ماوەیەکی درێژ چاودێری دوژمنیان کرد و لە ٢٤ی تەموزدا کاتژمیر ١١:٠٠ لە سەربازانیاندا. لەو چالاکیەکدا سەربازێک سزادرا و سەربازێک بریندار بوو. هێزە داگیرکەرەکان دوای چالاکیەکەدا ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا و هەمان ڕۆژ کشانەوە.

ئۆپەڕاسیۆنەکەی ئەلباک بێ ئەنجام کۆتایی هات

لە ١٢ی تەموزدا سوپای داگیرکەری تورک لە ئاشکیتای ناوچەی ئەلباکی وان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری گەورە کرد. هێزە داگیرکەرەکان ٢٠ی تەموز بێ ئەنجام لە ناوچەکە کشانەوە و لە ناوچەکانی ئاخولا، گۆزەلدەرە، ئاشکیتا، سوولاڤ و پاچان بۆسەیان دانا."



PM:07:34:25/07/2020