پەروەردەی هەڵەبجە: مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی بۆ مانگی سێ راگەیاند.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانەو خۆێندنگەو باخچەی مناڵان و مامۆستایانی وانەبێژ دەکاتەوە رۆژی یەکشەممە كاتژمێر ١٠:٣٠ی خولەکی بەیانی، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی کرێی وانەبێژ بۆ مانگی سێ. 

هەروەها پەروەردەی هەڵەبجە داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەرەکان دەکات لەماوەی یەک هەفتەدا لیستی کرێی وانەبێژی مانگی چوار ڕێک بخەن لە ١ی چوار، تا ٣٠ی چوار، تەنیا بۆ مامۆستایانی وانەبێژ (دانەمەزراو)، پێویستە لیستەکە رۆژەکانی پشووی فەرمی لێ دەربکرێت. 

 



PM:11:01:25/07/2020