نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ ٢٦ی تەموز نرخی نەوت بەهەردوو جۆرەکەیەو، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕە جیهانییەکانی نەوتدا کەمێک بەرزدەبێتەوە.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٤٣ دۆلارو ٣٤ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە کەتی داخستندا بە ٤٣ دۆلارو ٣١ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٤١ دۆلارو ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستندا بە ٤١ دۆلار بوو.

 

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستان و خابوونەوەی ئابوری ولآتەکانی جیهان لەسەرەتای ساڵەوە، ماوەی دوو هەفتەیە بازاڕەکانی نەوت بووژاندنەوە بەخۆیانەوە دەبینن و نرخی نەوت بەرزبۆتەوە.

 



AM:09:38:26/07/2020