کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەردەوامە

کۆبوونەوەی نێوان نیچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی تا ئێستا درێژەی هەیە.

 

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " ئەو کۆبوونەوەیە کە لە سەرۆکایەتی هەرێم لە هەولێر سازکراوە لەسەر کێشەی کۆبوونەوەی بەیانی پەرلەمان و کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بەردەوامە.

 

ئەمشەو ماڵپەڕی " سپی " ئاماژەی بۆ سازدانی ئەو کۆبوونەوەی کرد و باسی لەوەش کرد"ئەگەر کۆبوونەوەکە پۆزەتیڤ بێت ئەوا سبەی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی سەوز بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن و، دەرفەتێک دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی تری نێوان ئەو دوو حیزبە، ئەگەر کۆبوونەوەکە نێگەتیڤ بێت، ئەوا سبەی دوو شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان بەبێ یەکێتی و سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت".


 


ئەمڕۆ لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ٢٤ کاتژمێر دواخرا تا دەرفەتێک بدرێت بە دیبلۆماسیەت تا کێشەکان چارەسەر بکرێن.


 



PM:11:27:26/07/2020