دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر لە پەرلەمان پەسەندكرا

ئەمڕۆ دووشەممە دەستلەکارکێشانەوەی سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا.

 

بەپێی زانیارییەکان، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا لە كۆی ٨٩ ئەندامی ئامادەبووی پەرلەمان ٥٥ كەس دەنگیان بە بەڵی دا بۆ دەستلەكار كێشانەوەی سۆران عومەر، كە سەرجەمیان دەنگی پارتی و هاوپەیمانەكانی بوو. 

 
ئەمە لەکاتێکدایە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فڕاکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر خواستى خۆی نامەى دەستلەکارکێشانەوەی ئاڕاستەى پەرلەمانی کوردستان کرد.
 



PM:12:31:27/07/2020