بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی بەشدارێکی سەرەکی پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و بافڵ تاڵەبانی کۆتایی هات و بەپێی راگەیاندنی کۆبوونەوەکە کە لەمیدیاکانی پارتی بڵاوکراوەتەوە، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاندووە" یەکێتی وەک بەشدارێکی  سەرەکی پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات . گوتیشی کێشەی لایەنە سیاسییەکان نابێت لە دامودەزگا حکومییەکاندا ڕەنگ بداتەوە و پێویستە ھەموو لایەک بە پشووفراوانییەوە ھاوکار بین بۆ ئەوەی بە دانوستان ھەموو کێشەکان چارەسەر بکەین".

 
ئەو کۆبوونەوەیە کە ئەمرۆ دوو شەممە ٢٧ی تەموز سازکرا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.


وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە "هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی وەک بەشدارێکی  سەرەکی پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات . گوتیشی کێشەی لایەنە سیاسییەکان نابێت لە دامودەزگا حکومییەکاندا ڕەنگ بداتەوە و پێویستە ھەموو لایەک بە پشووفراوانییەوە ھاوکار بین بۆ ئەوەی بە دانوستان ھەموو کێشەکان چارەسەر بکەین.چونکە ھەموو دەسکەوتەکانمان ئەنجامی یەکڕیزی و تەباییمان بووە. بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەین ھاوکار بین بۆ ئەوەی ئەو دۆخە سەختە و قەیرانەکان تێپەرێنین".

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان، وێڕای تەحەمولکردنی سەختییەکان، نیگەرانن لە گرژییە ناوخۆییەکان و چاوەڕوانن لایەنەکان دۆخێکی لەباری سیاسی برەخسێنن. وتووشیەتی " حکومەتی ھەرێم حکومەتی ھەموو هەرێمی کوردستانە و پێویستە گشت لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت پشتگیریی لە کارنامەی حکومەت بکەن، چونکە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم، بەرنامەی ھاوبەشی لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتە".


سەرۆکی حکومەت جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەتی ھەرێم ھەموو تواناکانی خستووەتە گەڕ ، بۆ ئەوەی ئەو رەوشە ئابووری و تەندروستییە نەخواراوە تێپەڕێنێت و دۆخی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان باشتر بکات ، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕوانی پالپشتیی ھەموو لایەنەکانە.

 


PM:02:39:27/07/2020