لە کەرکوک هەشت کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

تەندروستی کەرکوک گیان لەدەستدانی هەشت تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٣٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی هەشت کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا و ٨٥ کەسیش پەتاکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە".

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە چوار هەزار و ١٩٠ حاڵەت و ٢١٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا دوو هەزارو ٣٢٧ هاوڵاتی چاکبونەتەوە. 

PM:11:11:27/07/2020