ئەمڕۆ سێشهممه دانیشتنێكی دیكەی كەیسی گیان له دهستدانی سێوان قادر و منداڵەكانی بەڕێوە چوو، بهڵام دادگا بڕیاریدا به دواخستنی دانیشتنهكه بۆ دوای جهژن، وەك پێدانی دەرفەت بە پارێزەرانی تۆمەتبارەكە.
كۆسالان حەمە موراد، پارێزەری كهیسی سێوان قادر و منداڵەكانی به میدیاكانی راگهیاند" لەلایەن پارێزەرانی تۆمەتبارەكەوە داوا لە دادگاكرا ئەو سیدیانەی وەك بەڵگە دراونەتە دادگا لە ناو هۆڵی دادگاییەكە لێ بدرێتەوە، بەڵام دادگا وەك پێدانی دەرفەتێكی دیكە بە پارێزەرانی تۆمەتبار كەیسەكەی بۆ دانیشتنێكی دیكە دواخست".
ئهوهشی خستهڕوو: دواخستنەكهی ئەمڕۆ تەنها بۆ دەرفەتدان بووە بە پارێزەران، ئەگەرنا دادگا ناچار نیە قەناعەت بە دانیشتوانی ناوهۆڵی دادگا بكات و بەڵگەی تاوان لێبداتەوە.
هاوکات باوكی سێوان قادر رایگەیاند" تا ئێستا زیاتر لە ١٥ كەس لە لایەن كەسوكاری تۆمەتبارەكەوە داوامان لێكراوه چارهسهری كێشهكه له دهرهوهی یاسا بكهین (سوڵحی عهشایهری) بكهین لەسەر ئەو دۆسیەیە، بەڵام رهتمانكردووهتهوه".
جێگەی ئاماژەیە، شەوی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە روداوێكی ئاگركەوتنەوەدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوای هەفتەیەك مانەوەش لە نەخۆشخانە، دایكی ئەو منداڵانە بە ناوی سێوان قادر بەهۆی سەختی سوتانەكەیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
هاوکات لە دووەم دانیشتنی دادگادا دادوەر وتەی لەخوشک و برا و دایک و باوکی سێوان قادر وەرگرت و جەختیان لە هەمان ئەو قسانە کردەوە کە لە دانیستنی یەکەمیی دادگاییەکەدا کردبوویان، باوکی سێوان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند" تا ئێستا دادگا کارەکانی بە باشی بەڕێوەبردووە و هیوادارن تۆمەتبار بە سزای یاسایی خۆی بگات".