نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

حکومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی مانگی سێ ساڵی ٢٠٢٠ پێش جەژنی قوربان دابەشبکات.

 

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ژمارەیەک وەزیری تر دوو رۆژە بەردەوامە، وەزیری دارایی ئاواتی شێخ جەناب لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاراندا دەربارەی مووچەی مانگی ئازار، وەلآمێکی دیاریکراوی نەدا بەدەستەوەو هەر ‌‌هێندە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تا تێکڕای داهاتەکان کۆنەکرێتەوە ناتوانن مووچە دابەشبکەن.

 

ئاماژە نەکردنی وەزیری دارایی بۆ دیاریکردنی رۆژێک بۆ دابەشکردنی مووچە پێش جەژن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مووچەی مانگی سێ ی ساڵی ٢٠٢٠ دەکەوێتە دوای جەژنی قوربانەوە.

 

سبەی دوا رۆژە لە عێراق کە لەرێگای بانکەکانەوە مووچەی نەک مانی سێ، بەڵکو دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی سەرجەم وەزارەتەکانی عێراق تەواو دەبێت.



PM:08:27:28/07/2020