حکومەتی عێراق رێککەوتنێکی لەگەڵ تورکیا هەڵوەشاندەوە



وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەربارەی ڤیزە و كاركردن بە ڕێکەوتن و یاداشتی هاوبەشی لەگەڵ توركیا هەڵوەشاندەوە.


لە بەیاننامەیەكداوەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند "عێراق زۆر سووربووە لەسەر ڕێككەوتنەكان و جیبەجێكردنیان، بە تایبەت ئەو یاداشتی لێكتێگەیشتنانەی كە لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا ئیمزای كردووە لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییەكان وبەهێزكردنی هاوكاریی دوولایەنە".

 
لە راگەیەندنەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە "عێراق لەساڵی 2009 یاداشتێكی لەگەڵ كونسوڵگەرییەكانی توركیا ئیمزا كردووە، كە گەشتیار لە دەروازە سنورییەكان ڤیزای پێدەدرێت، بێئەوەی پێشتر سەردانی باڵیۆزخانە و كونسوڵگەرییەكان بكات، ئەویش لە پێناو كارئاسانی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان و گەشتیارانی هەردوو وڵات".

 
هەروەها هاتووە " لایەنی توركی تاك لایەنە كاركردنی بەو یاداشتە ڕاگرتووە، بۆیە حكومەتی عێراقیش بڕیاریدا كاركردنی بەو یاداشتە هەڵپەسێرێت، هاوشێوەی تورکیا".


لە كۆتایی بەیاننامەكەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزخانەی بەغدای لە ئەنكەرە لەو بڕیارە ئاگاداركردووەتەوە.

 


PM:11:05:28/07/2020