نرخی نەوت بە جێگری مایەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت بەجێگری مایەوە و گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، له‌ سەرو ٤٣ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٣ دۆلارو ٢٣ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤١ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە. 

بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.

AM:09:03:29/07/2020