ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ پرسی مووچە و دوو پرسی تر کۆدەبێتەوە

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ریدەگەیەنێت" ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە بۆ خستنه‌ڕووی بابه‌تی ئاماده‌بوونی شاندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان". 

 

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەمممە بە سەرپەرشتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداربوونی ئەندامانی كابینەی نۆیەم بە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە بەڕێوەدەچێت و بە خستنەڕووی بابەتی ئامادەبوونی شاندنی باڵای حكومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی پەڕلەمانی كوردستان چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن.

جوتیار عادل باسی لەوەشکرد: تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە بریتی دەبن لە، دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پلانی حكومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا، قەیرانی دارایی، مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی و دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

 



AM:11:01:29/07/2020