بەوێنە:ریاڵ مەدرید مەشقەکانی بۆ مان سیتی چڕکردووەتەوە

یانەی ریاڵ مەدرید دووەم رۆژی لەسەریەکە مەشق و راهێنان ئەنجام دەدات و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئەستێرەکانی راهێنانی ئەنجامدایەوە.

پاڵەوانی لالیگا دوای ئەوەی هەفتەیەک پشووی وەرگرت، بڕیارە لە ٧ی ئابی داهاتوو لە یاریگای ئیتحاد ببێتە میوانی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی  ویاریەکە لە رکابەرییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانە.

ریاڵ مەدرید تەنیا ماریانۆ دیازی بەشداری لە راهێنانەکان نەکردووە، ئەمەش بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناو بەرەسمی بۆ یاریەکە دوورخراوەتەوە.

یاری چوون لە یاریگای بێرنابیۆ ریاڵ مەدرید ٢-١ دۆڕاوە، دەبێت یاری گەڕانەوە ٢-٠ لە مان سیتی بباتەوە ئینجا دەگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

یاریەکە لە رۆژی ٧-٨-٢٠٢٠ لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
 


PM:03:33:29/07/2020