بەغداد دوای جەژن لە نێوان ٣٠٠ ملیار تا ٤٠٠ ملیار دەنێرێت بۆ هەرێم

بڕیارە دوای جەژنی قوربان حکومەتی بەغداد لە نێوان ٣٠٠ ملیار تا ٤٠٠ ملیار دینار بنێرێت بۆ هەرێم. 

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە ماوەیەکە لە بەغدایە و لەگەڵ بەرپرسان کۆدەبێتەوە دوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کازمی-دا دەڵێت" دوای جەژن بەغدا مانگانە ٣٠٠ ملیار تا ٤٠٠ ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێم، بۆ ئەوەی لەگەڵ داهاتەکانی تری هەرێمدا مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابین بکات". 

 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبۆتەوە و باس لە دۆخی سیاسی و باری ئابووری و مووچەی مووچەخۆران کراوە".

 

لە کۆبوونەوەکەدا کازمی باسی لەوەکردوە کە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت، بەپێی تێگەیشتنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە نێوان ٣٠٠ ملیار تا ٤٠٠ ملیار دینار مانگانە حکومەتی بەغداد لە دوای جەژنەوە دەنێرێت بۆ هەرێم. 



PM:09:43:29/07/2020