کەشوهەوای شارەکانی باشووری کوردستان

کەشوهەوای ئەمرۆ پێنج شەممە ٣٠ تەموز کە رۆژێک پێش جەژنی قوربان دەکات، بە بەراورد بەدوێنێ لەهەندێک ناوچە پلەی گەرما کەمێک دابەزیووە، لە هەندێک شوێنی تر هاوشێوەی دوێنێ گەرمە.

 

ماڵپەڕی جیهانی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئاشکرای دەکات کە هەولێر پلەی گەرمای ٤٥ پلە دەبێت. سلێمانی ٤٤ پلە دەبێت. دهۆک ٤٢ پلە دەبێت و فێنکتر دەبێت. کەرکوک گەرمترین دەبێت و پلەی گەرما ٤٧ پلە دەبێت.

 

رۆژانی رابردوو هەرێمی کوردستان بەکەشێکی تەواو گەرمدا تێپەڕی، هەرچی عێراقیشە چەندان شاری بە گەرمترین شارەکانی جیهان هەژمار کرا.



AM:08:23:30/07/2020