لە ئێران زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی كۆرۆنا دۆخیان ناجێگیرە

تەندروستی ئێران رایگەیاند" كه‌ چوار هەزارو ٤١ تووشبووی كۆرۆنا له‌ ئێران باری ته‌ندروستیان ناجێگیره‌". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزارو ٦٢١ كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتی حاڵەتەكانیش بۆ ٣٠١ هەزار و ٥٣٠ كەس بەرزبووەوە، هاوکات ٢٢٦ كەسیش گیانیان لە دەستداوە، چوار هەزار و ٤١ نەخۆشیش باری تەندروستییان ناجێگیرە". 

وتیشی" تا ئێستا كۆی حاڵەتەكانی مردن گەیشتووەتە ١٦ هەزار و ٥٦٩ كەس و ٢٦١ هەزار و ٢٠٠ تووشبووش چاكبوونەتەوە". 

PM:02:10:30/07/2020