دوو پارێزگای عێراق بەرزترین پلەی گەرمایان لەسەرئاستی جیهان تۆمار کرد

ئەمرۆش پێنج شەممە ٣٠ی تەموز عێراق بە شێوەیەکی گشتی پارێزگاکانی عێراق رۆژێکی گەرمیان بەڕێکرد و دوو پارێزگای عێراق بەرزترین پلەی گەرمایان تۆمار کرد.

 

سادق عەتیە پسپۆری بواری کەشوهەوای عێراقی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەردوو شاری عەمارەو بەسرە بەرزترین پلەی گەرمایان لەسەرتاسەری عێراق تۆمار کرد.

 

پلەی گەرمای پارێزگای عەمارە گەیشتە ٥٢،٦ پلەی سیریزی بوو، هەرچی بەسرەیە پلەی گەرمای بەرزبوەوە بۆ ٥٢،٥ پلەی سیریزی.

 

دوێنێش هاوشێوەی ئەمڕۆ ژمارەیەک پارێزگای عێراق بەرزترین پلەی گەرمایان تۆمار کرد.



PM:10:58:30/07/2020