پۆلیسی سلێمانی کەوتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پۆلیسی شارەکە دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

 
لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیی بڵاویکردۆتەوە، تیایدا هاتووە" بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز عەمیدی مافپەروەر یٔاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی لەناو شارو لەقەزاو ناحیەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشی زیاترەوەو لەسەرجەم شاڕێ و شەقام و شوێنە گشتی و بازاڕەکاندا مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئامادەییان دەبێت بۆ بەرگرتن لەئەنجامدانی ھەر تاوان و سەرپێچییەک، ھاوکات هەر كەسێك ھەر سەرپێچییەک ئەنجامبدات ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە".


‎پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەكاتی بینینی ھەر ڕوداوێک یان هەر حاڵەتێكی نەخوازراو پەیوەندی بەهێڵەگەرمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بکەن".


پۆلیسی سلێمانی ئەم ژمارە تەلەفونە پێویستانەی بڵاوکردۆتەوە"‎١٠٤ بەشی پۆلیسی فریاكەوتن١٠٥ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان".

 


AM:12:24:31/07/2020