کەرکوک.. ٢٢١ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

تەندروستی کەرکوک چاکبوونەوەی ٢٢١ تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

زیاد خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٥٨ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، ٢٢١ توشبووش چاكبونه‌ته‌وه‌".

 

ڕاشیگەیاندووە" هەر لەو ماوەیەدا دوو کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

 

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە چوار هەزار و ٥٩٠ حاڵەت و ٢٣٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا دوو هەزارو ٥٣١ هاوڵاتی چاکبوونەتەوە، هەزارو ٥٣١ هاوڵاتیش هەڵگری ڤایرۆسەكەن و لە ژێر وەرگرتنی چارەسەردان. 

AM:08:44:31/07/2020