وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" لە یەکەم رۆژی جەژندا ٦ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستەداوە."
د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە سلێمانی ٦ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ١٧ تووشبووی نوێ لەنەخۆشخانە دەکەون".
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی وتیشی" ٥ تووشبوو بەتەواوی چاکبوونەتەوەو لە نەخۆشخانە چوونەتە دەرەوە".
تا ئێستا ١١٠ تووشبوو لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی ماون و لەژێر چارەسەردا، هەندێکیان چارەسەر وردی پزیشکی و هەندێکیان ئاسایین.( د. یاد نەقشبەندی).